Page 1 of 1

Mckein to Maliki: let Kurds & Sunnis search Iranian planes

PostPosted: Sun Sep 09, 2012 7:46 am
Author: alan131210
Image

سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان حكومه‌تی‌ به‌غدا و واشنتۆن له‌باره‌ی‌ بابه‌تی‌ دزه‌كردنی‌ چه‌كی‌ ئێران له‌رێگه‌ی‌ عێراقه‌وه‌ بۆ سوریا به‌رده‌وامه‌ و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا فشاری‌ له‌ سه‌ر عێراق داناوه‌ له‌و باره‌وه‌ كه‌ نابێت به‌غدا رێگه‌ به‌هه‌نگاوی‌ له‌و جۆره‌ بدات.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ كه‌ دزه‌یان كردووه‌، جۆن مه‌كین سیناتۆری‌ ئه‌مریكی‌ له‌ سه‌ردانی‌ رۆژانی‌ رابردوویدا له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئه‌مریكی‌ بۆ به‌غدا، به‌ نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراقی‌ راگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ پشكنینی‌ فڕۆكه‌كانی‌ ئێران كه‌ به‌عێراقدا به‌ره‌و سوریا تێده‌په‌ڕن پێكبهێنرێت و كورد و سوننه‌ فڕۆكه‌كان بپشكنن.

میدیای‌ جیهان له‌ رۆژانی‌ رابردوودا ئاشكرایكرد، كه‌ به‌غدا رێگه‌ ده‌دات چه‌ك له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌خاكه‌كه‌یدا به‌ره‌و سوریا تێپه‌ڕێت، ئه‌گه‌رچی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تكرده‌وه‌ و هه‌نگاوی‌ له‌و جۆره‌ی‌ به‌زیان بۆ سه‌ر خاكی‌ عێراق له‌قه‌ڵه‌مدا.

Iraq news agencies have announced that US is exerting its pressure on Iraq to stop Iran using its airspace for transferring Iran's weapons to Syria.

US congressmen John Mckein who was on an official visit to Iraq and Kurdistan had told Maliki that Iraq must search all of Iranian planes going to syria and the search must be conducted by Kurds and Sunnis.

Few days ago several international news agencies reveal that Iraq is letting Iran use its airspace to transfer weapons to Syrian forces.

http://www.kurdhawal.com/